Tuesday, December 12, 2006
سياست اعمال شده جمهوري اسلا‌مي در کردستان
ئه‌وه‌ی له خواره‌وه دێت ده‌قی وتارێکه که له سمینارێک‌دا که لقی ئورووپای پارتی دێموکراتی کوردستان رۆژی 7 ی دێسامبر وه‌ڕی خستبوو خوێندراوه‌ته‌وه
هه‌لومه‌رجی سیاسی، یا ره‌وشی سیاسه‌ت
دانان له کوردستانی ئیران
هاو ولاتیانی هیژا،
پێش هه‌ر باسێک رێگام بده‌ن به بۆنه‌ی هاوکاریی نزیکی هه‌ردوو پارتی گه‌وره و گرینگی هه‌رێمی کوردستانی فێدراڵ که خواستێکی ره‌وای تێکڕای گه‌لی کورد بوو به یه‌كێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان و ئێوه‌ی خوشه‌ویستی به‌شداری ئه‌م سمیناره پیرۆزبایی بڵێم. هه‌روه‌ها سپاس و پێزانینی خۆم پێشکه‌شی لقی ئورووپای پارتی و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م سمیناره ده‌که‌م که ئه‌م ده ر‌فه‌ته‌یان بۆم ره‌خساند که له خزمه‌ت ئێوه‌دا باس و لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر کوردستانی ئێران پێشکه‌ش به ئێوه‌ی هێژا بکه‌م.
هاوڕیانی به‌ڕێز
به‌هۆی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی ناوچه‌یی، ئێمه‌ی کورد له نێوان چوار وڵات دا دابه‌ش کراوین. لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی تێکڕای پارچه‌کانی کوردستان یا به‌شێك له ولاتی کورد، کارێکی ئاسان نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دان ساڵه که‌سانی دیکه له سه‌ر چاره‌نووسی ئێمه بڕ یار ده‌ده‌ن و مێژووی ئێمه به‌شێوه‌ی چه‌واشه و به‌دڵخوازی خۆیان نووسیوه و ده‌ینووسنه‌وه. بۆیه بۆفام و ده‌رکی هه‌لومه‌رجی ئێستا ده‌بێ ڕاستیه‌کان له تۆی ئه‌م مێژووه چه‌واشه‌کراوه‌وه هه‌لنجێنین و ڕابردووی خۆمان باشتر بناسین. بۆیه به ئیشاره‌یه‌کی کورت به مێژوو و جوگرافیی نه‌ته‌وه‌که‌مان و نیشتمانه‌که‌ی ده‌توانین رێگه‌ی تێپه‌ڕکردنی کۆسپه‌کان ئاماده بکه‌ین و بواری لێکۆڵینه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌م نه‌ته‌وه، یا به‌شێک له‌م نه‌ته‌وه خۆش بکه‌ین.
سه‌ره‌تا ده‌بێ به خاڵێکی گرینگ ئیشاره بکه‌م که گه‌لی کورد به‌درێژه‌ی مێژووی نوێی خۆی،واتا له سه‌رده‌می ناولێنانییه‌وه له سه‌ده‌ی دوانزه‌هومی زایینی، له لایه‌ن سوڵتان سه‌نجه‌ر، چواره‌مین پاشای خانه‌دانی سه‌لجووقیه‌کان به‌م لاوه، خاوه‌نی حکوومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ سه‌راسه‌ری کوردستان نه‌بووه. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به مافه‌کانی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه له کێشه‌دا بووه. کاتێك له چه‌واشه‌کردنی مێژوو قسه ده‌کرێ، به‌و ده‌لیله‌یه که بۆ وێنه پانتایی کوردستان و ژماره‌ی دانیشتوانی له لایه‌ن حکوومه‌ته‌کانی ناوه‌ندییه‌وه باسێکی لێنه‌کراوه، یا گه‌ر ناچار بووبێتن ئامارێک بگرن، هه‌میشه بچووکتر و که‌متر له‌وه‌ی که بووه و هه‌یه ڕاگه‌یه‌ندراوه.
کوردستانێک که پێش شه‌ڕه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، نێزیک به پێنسه‌دو سی‌هه‌زار (530.000) کیلومێتر چوارگۆشه پانتایی بووه، به‌ڵام به درێژه‌ی 125 ساڵ شه ڕ له نێوان ئیمپراتوریی تازه‌سه‌رهه‌ڵداوی عوسمانی و ئێرانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌فه‌وی، به‌رده‌وام له‌و پانتاییه دابڕاوه و هه‌ر که‌م بووه‌ته‌وه. له ڕاستیدا پاش 20 شه‌ڕی پشت سه‌ریه‌ک که یه‌که‌مینی ئه م شه ڕانه ساڵی 1514ی زایینی روویدا و ئاخرینیان ساڵی 1639 زایینی، به‌پێی رێککه‌وتن‌نامه‌ی "زه‌هاو" که‌له شاری قه‌سر شیرین له لایه‌ن سوڵتان موردای عوسمانی و "سه‌فی شای سه‌فه‌وی"یه‌وه مۆر کرا، کوتایی پی درا و کوردیان له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا دابه‌ش کرد. که ئه‌مه بووه هۆی بشێوه و سه‌رهه‌ڵدانێکی زۆر له سه‌رتاسه‌ری کوردستان، تا ئه‌وه‌ی حاکمانی هه‌ر دوولا ناچار بوون به‌ر به‌سته‌کان هه‌تا شه‌ڕێ یه‌که‌می جیهانی، به شێوه‌ی نافه‌رمی هه‌ڵوه‌شێننه‌وه تا به‌وشێوه پێش له نا ئارامی و یاخی بوون بگرن.
پاش شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی و دابه‌شکردنه‌وه‌ی کوردستان ،ئه‌مجاره له نێوان چوار وڵات‌دا،که سێ وڵاتیان تازه پێکهاتوو بوون، ڕاگواستنی به‌رده‌وامی گه‌له‌که‌مان سه‌رله نوێ ده‌ستی پێکرده‌وه و خه‌ڵکانی تورک و عه‌ره‌ب و هیدیکه‌یان له جێگه‌ی کوردان نیشته‌جێ کرد و کوردستانیان چکۆله و چکۆله‌تر کرد. به‌هۆی ئه‌م رێبازه و گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملیی خه‌ڵکی کورد له زێدی باو باپیرانیان ،ئیمڕۆکه له نیشتمانه پان و به‌رینه‌که‌ی ته‌نیا 410 هه ز‌ار کیلومێتری چوارگۆشه یا که‌متر ماوه‌ته وه، که 195 هه‌زار کیلو مێتری چوارگۆسه‌ی به‌شێكه له تورکییای ئیمڕۆ. 124 هه‌زار کیلومێتری چوارگۆشه‌ی به‌شێک له ئێران و 72 هه‌زار کیلومێتری چوارگۆشه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه له ئێراقدا و 18 هه‌زار کیلومێتری چوارگۆشه‌ی به‌شێک له سووریایه. که پانتاییه که له‌سه‌ر یه‌ک ده بیته 409 هه ز‌ار کیلومتیری چوارگۆشه.
له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ دانیشتوانی کوردستان ،هیچ کات له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ته‌کانی ناوه‌ندییه‌وه ئامارێکی ڕاسته‌قینه بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.هه‌رکاتیش نه‌ته‌وه ناسانی بیانی ویستوویانه ناوێک له دانیشتووانی کوردستان بێنن ، له‌بۆ ره‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌ته کانی خانه‌خوێیان ژماره‌یه‌کی که‌متر له ئاماری ڕاسته‌قینه‌یان بڵاو کردووته‌وه. به‌ڵام له ڕاستیدا به ژماردنی ڕاده‌ی شار و گونده‌کانی کوردستان و به‌راوه‌ردی نێوه‌نجیی سک و زا ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له‌هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی کورددا، به ئاسانی ده‌کرێ به‌راوه‌ردی ئه‌وه بکه‌ین که دانیشتوانی کوردستان نیزیک به 35 ملێون ده‌بن. که راده‌ی 18 ملێونی له تورکییه و 10 ملێون و 800 هه‌زاری له ئێران و زیاتر له چوار‌و نیو ملێون له کوردستانی ئێراقی فێدراڵ و زیاتر له یه‌ک ملێون یش له سووریه دا نیشته‌جێن و به‌پێی ئاماری ده‌قێق تر، زیاتر له 160.000یش له وڵاتانی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان ده‌ژین. به ئه م حیسابه جه معی میله‌تی کورد ده‌بێته سی و چوار‌و ملیون و 460 هه ز‌ار و زیاتر له له پانسه‌د هه‌زاریش په‌ڕێوه‌ی هه‌نده‌ران و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین.
دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، چ ناوخۆیی و چ ده‌ره‌کی ده‌بێ بزانن، گه‌ر بیانه‌وێ یا نه‌یانه وێ وخاک و دانیشتووانی کوردستان بچووک و که‌م نیشان بده‌ن، ناتوانن بۆ ماوه‌یه کی دوور‌و درێژ په‌رده به‌سه‌ر ڕاستی‌یه‌کاندا بکێشن. جه‌معییه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد هاو کات له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه زیاد ده‌کا و ئاستی تێگه‌یشتنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه تیی خه‌ڵک و به تایبه‌ت لاوانی کورد هه‌رچی زۆرتر گه‌شه ده‌ستێنێ. واتا ره‌وه‌ندی گه‌شه له زۆربه‌ی بواره‌کاندا رێگای خۆی ده‌پێوێ و ئیتر ناتوانرێ سووڕی مێژوو به‌رو دواوه بگێڕنه‌وه یا چه‌واشه نیشانی بده‌ن.
ئیمڕۆ ده‌بینین له به‌شێكی کوردستان هێندێک ئاڵوگۆڕ هاتووه‌ته ئاراوه و به‌روپێش چوونێک ده‌بینرێت که کورده‌کان سه‌دان ساڵه به خه‌باتی خوێناوی هه‌وڵیان بۆ داوه. ئه‌و که‌سانه‌ی که گۆڕان کارییه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان شوێن گرتووه و هه‌ڵوێستی وڵاتانی دراوسێی ئێراق، وه‌ک ئێران و تورکییه ده‌بینن، به وردی ده‌توانن لێکی بده‌نه‌وه که چۆن مه‌سه‌له‌ن پێشڕه‌فته‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم بووه‌ته چقڵی چاویان و چاویان به‌رایی دیتنی ئه‌وه نادات که ببینن به‌شێکی کوردستان به هێندێک له مافه ره‌وا کانی خووی گه‌یشتووه. بۆ نموونه ئێمه ئه‌و هه‌ڵوێسته و دژکرده‌وه و قین و بوغزی په‌نگ خوارد‌و له دڵ و ده‌روونی حکوومه‌تی ئێران و هێندێک له ناسیوناڵیسته به‌رچاوته‌نگه کاندا (له هه ر لایه ن) به ره‌ک و پێسته‌وه هه‌ست پێده‌که‌ین.
یارانی هێژا
32 ساڵ پاش سه‌رکوتی خوێناویی کۆماری کوردستان و ئیعدام کردنی قازی‌یه‌کان له مه‌هاباد و 26 ساڵ پاش کودیتای 28ی گه‌لاوێژ(مورداد)ی ساڵی 1332 و وه‌لانانی حکوومه‌تی قانوونیی دوکتور موسه‌دیق، سه‌ره‌نجام گه‌لانی ئێران و له‌وانه گه‌لی کورد به خه‌باتی بێ‌پسانه‌وه‌ی خۆیان، رژیمی دیکتاتوریی حه‌مه ره‌زا شایان ره‌وانه‌ی زبڵدانی مێژوو کرد. گه‌لانی شۆڕشگێڕی ئێران چاوه‌روان بوون پاش سه‌رکه‌وتن، له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی دێموکراتیک‌دا به سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانیان واتا مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێکی نا موته‌مه‌رکز و له ئێرانێکی فره نه‌ته‌وه‌دا بگه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه هێزه مه‌زهه‌بییه‌کان به ڕێبه‌ریی ئایه‌توڵا خومه‌ینی که له‌و سی ودوو ساڵه‌دا له‌به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی چه‌پ ولائیک که‌مترین چالاکیی سیاسی و له ئه‌نجامدا که‌مترین زیندانیی سیاسی‌یان له سه‌رده‌می شادا هه‌بوو، پاش سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵک و رووخانی حکوومه‌تی په‌هله‌وی، به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له به‌ربڵاوی و یه‌ک‌نه‌گرتوویی هێزه دیموکراته‌کان و هه‌ستی گه‌رمی شۆڕشگێڕانه و باوه‌ڕمه‌ند به مه‌زهه‌بی گه‌لانی ئێران، توانیان هه‌موو هێزه سیاسیه‌کان و چالاکانی سیاسی یه‌ک له دوای یه‌ک له‌مه‌یدان ده‌ربهاوێنن و ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی خۆیاندا قایم ڕاگرن و حکوومه‌تێک له سه‌ر باوه‌ڕی مه‌زهه‌بی شێعه به‌ناوی کۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنن. کۆماری پێکهاتوو که پاشگرێکی ئیسلامیشی پێوه نووسابوو، له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاریه‌وه واتا له 28ی ره‌شه‌مه (اسفند) ی ئه‌و ساڵه و 2 رۆژ پێش نه‌ورۆز واتا 35 رۆژ پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، هێرشی هێنایه سه‌ر کوردستان و داخی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵکی ماڤ خوازی شاری سنه دا ڕشت و نیزیک به 500 که‌س له رۆڵه‌کانی گه‌له که مانی کوشت و بریندار کرد. له واقع دا، له پاش ئه م جنایه ته، کوردان رفراندومیان ته حریم کرد.*
ڕاستی ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی هێزه پێشکه‌وتن خوازه‌کان و له‌وانه کورده‌کانی ئێران، پاش شۆڕش نه‌یانده‌ویست دین تێکه‌ڵی سیاسه‌ت بێت. هه‌ر به‌م ده‌لیله‌ش پێش هه‌مووان ئه‌وه کورده‌کان بوون که به یاسای بنه‌ڕه‌تی (قانوون ئه‌ساسی) به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیسلام و مه‌زهه‌بی شیعه‌ی به بنه‌مای قانوون دانابوو، ده‌نگیان نه‌دا و رێفراندومه‌که‌یان ته‌حریم کرد. چوونکه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که له ئێران‌دا ته‌نیا ئیسلام و مه‌زهه‌بی شێعه ناژین. به‌ڵکوو له ئێران چه‌ند نه‌ته‌وه ده‌ژین و بێجگه له ئیسلامیش چه‌ندین دین و مه‌زهه‌بی وئایینی دیکه هه‌یه. بۆیه ئه‌گه‌ر دینی ئیسلام و مه‌زهه‌بی شیعه ره‌سمی بێ، مافی دین و ئایینه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک زه‌رده‌شتی، یارسان، مه‌سیحی، جووله‌که، و مه‌زهه‌به کانی دیکه ئیسلام وه‌ک سونی‌یه‌کان که له ئیران له پاش شیعه گه وره ترینن و هه‌روه‌ها به‌هاییه‌کان و ... پێ شێل ده‌کرێت. ئه‌وه‌بوو گه‌لی کورد ملیان بۆ ئه‌و ناعه‌داڵه‌تییه که‌ج نه‌کرد رێفراندومی قانوون ئه‌ساسی یان ته‌حریم کرد.
ئێستا زۆرتر له 26 ساڵه که کوردستان هه‌ر وه‌ک پێش شۆڕش و بگره خراپتر له‌و کات رووی هێمنی و ئارامشی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه. حکوومه‌تی ئیسلامی سه‌رتا سه‌ری كوردستانی به ڕژاندنی ئه‌رته‌ش و پاسدار، داگیر کردووه و هه‌موو رێکخراوه کوردیه‌کانی وه‌ک حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبه خه‌ڵکیه‌کانی دیکه‌ی مه‌منووع ڕاگه‌یاندووه و ته‌نانه‌ت گه‌ر که‌سێک به تاوانی هاوکاریی له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزانه بگیرێت، سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن. رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و رێکخراوی ژنان و ... که له چوارچێوه‌ی یاساکانی حکوومه‌تی ئیسلامی‌دا چالاکن، به‌رده‌وام له ژێر چاودێریی هێزه‌کانی ئه‌منییه‌تیدان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێ و هه‌میشه ترسی زیندان و داخستنی ناوه‌نده‌کانیان و به‌رگری له تیکۆشان هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کات. هه‌ر بڵاوکراوه و رۆژنامه‌یه‌ک که چکۆله‌ترین ره‌خنه له ناوه‌ندێکی حکوومه‌تی بگرێ، ده‌سبه‌جێ داده‌خرێت و ده‌فته‌ری کاره‌که‌ی داگیر ده‌کرێ و سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی ره‌وانه‌ی زیندان ده‌کرێت. نموونه‌ی هه‌ره دیاری ئه‌م شێوه هه‌ڵسوکه‌وته ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانه که له ساڵی 1384 ه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رنووسه‌ری حه‌وتوونامه‌ی په‌یامی مه‌ردوم. به‌ڕێز "موحه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند "ه‌وه دامه‌رزاوه. ئه‌م رێکخراوه له‌م دوایانه‌دا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕایگه‌یاندووه که:
" له‌ماوه‌ی یه‌ک ساڵ ونیوی ڕابردوودا ، واتا له کاتی دامه‌رزانی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانه‌وه تا ئێستا، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌مان RMMK، به‌تایبه‌ت به‌رپرسانی، به بیانووی جۆربه‌جۆر له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منییه‌تی و قه‌زایی له کوردستان له‌ژێر چاودێری گیراون، لێپرسینه‌وه‌یان لێکراوه و سزا دراون. بۆ نموونه ده‌توانین ئاماژه به رفاندنی خاتوو سروه‌ی کامکار، موحاکمه و هه‌ڕه‌شه له زێنه‌بی بایزیدی، ئیجلالی قه‌وامی، شێرکۆ جیهانی ئه‌سڵ، نه‌وید فه‌تحی، زیندانی کردنی سامان ره‌سووڵ پوور، غه‌فوور موحه‌مه‌دی، بێهزاد که‌مانگه‌ر، بورهان غه‌سایی، پووریا مه‌فره‌ح، هێمن مه‌حموودی، و که‌سانی دیکه بکه‌ین. هه‌روه‌ها فیلتێر کردن و له‌نێو بردنی ماڵپه‌ڕه‌کانی ناوه‌نده‌که‌مان و دزین و له‌نێو بردنی زانیارییه پاشکه‌وت کراوه‌کان له کامپیوتێره‌کانی رێکخراوی ناوه‌ندیمان له تاران، هێرش بۆ سه‌ر ماف و خواستی خه‌ڵکی کورد و ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌مان ، به‌شێکی دیکه‌ی زه‌خت و زۆری ده‌سه‌ڵاته دژی رێکخراوه‌که‌مان و خه‌ڵکی کوردستان. ئێستا نۆره‌گه‌یشتووه‌ته سه‌رۆکی رێکخراوه‌که‌مان به‌رێز "موحه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند". که به‌هۆی ئازاد ئه‌ندێشی کردار و چالاکیی مرۆڤ دۆستانه و به بیانووی به‌رپرسایه‌تی له حه‌وتوونامه‌ی "په‌یامی مه‌ردوم" که به‌ده‌ستی سه‌رکوتگه‌رانی ئازادیی ده‌ربڕین و بیرکردنه‌وه ته‌وقیف کراوه، له‌لایه‌ن دادگای شاری سنه‌وه سزای ناڕه‌وای زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه".
له‌م دوایانه‌دا خه‌به‌رم زانی که به‌رێز "موحه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند" وته‌بێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و سه‌رنووسه‌ری حه‌وتوونامه‌ی داخراوی په‌یامی مه‌ردوم ، له دادگای سنه به ده‌ستووری سه‌رکرده‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامی ساڵێک زیندان و 5 ساڵ مه‌حروم بوون له نووسین و رۆژنامه‌وانیی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها خاتوو رویا تلووعی سه‌رۆکی رێکخراوی ژنانی کوردستان که 2 مانگ زیندانی ئینفیرادی و ئه‌شکه‌نجه و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی خۆی و منداڵه‌کانی ڕایان گرت و ته‌نانه‌ت ده‌سدرێژی پێده‌که‌ن تا ناچار به ئیعتراف و تاوانی ناکه‌رده‌ی بکه‌ن که بڵێت ئه‌و هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی کوردستان بووه. هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێکردبوو ئه‌گه‌ر ئیعتراف نامه‌که ئیمزا نه‌کات، منداڵه‌کانی له‌پێش چاوی خۆی ده‌کوژن. دوکتور رویا پاش ئه‌وه‌ی له ناچاری ئیعتراف نامه‌که ئیمزا ده‌کات و به ئه‌سپاردنی 200 ملێون تمه‌ن بارمته (وثیقه) له زیندان به شێوه‌ی کاتی ئازاد ده‌کرێ. له پاش ئازاد بون، به شێوه‌ی قاچاج هه‌ڵدێت بۆ تورکییه و ئێستا له ئامریکا په‌نابه‌ره.
هه‌روه‌ک رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگه‌یاندووه، یه‌کێکی دیکه له چالاکانی مه‌ده‌نیی کوردستان به‌ناوی جه‌لالی حاجی‌زاده به‌تاوانی "قه‌وم گه‌رایی" و ته‌بلێغ دژی کۆماری ئیسلامی بانگی دادگا کراوه پاش لێپرسینه‌وه و گرتنی بارمته، تا پێکهاتنی دادگا به شێوه‌ی کاتی ئازاد کراوه.
له کۆتایی‌دا لیسته‌یه‌ک له زه‌وتکردنی ماف و کره‌وه‌ی ناقانوونی که دژی چالاکانی سیاسیی گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت گه‌لی کورد ئه‌نجام دراوه و له چاپه‌مه‌نییه‌کاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه به‌ئاگاداریتان ده‌گه‌یه‌نم.
1 – پاش ئه‌وه‌ی خاتو رویا تلووعی به بارمته ئازاد کراو و به‌ناچاری وڵاتی به‌جێ‌هێشت، دادگای کۆماری ئیسلامی به‌بێ بوونی خۆی، دادگایی و مه‌حکوومی کردووه.
2 – هه‌ر ئه‌و دادگا تایبه‌ته، بڕیاری داوه ،به پێی ماده‌ی 49 ی یاسای بنه‌ڕه‌تی، پاش به‌جێ هێشتنی وڵات، ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو دارایی و مڵک و ماڵی دوکتور رویا تلووعی دا بگیرێت. (ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤ له کوردستان)
3 – لاوێکی بانه‌یی به‌ناوی هوشه‌نگ قادری له سێ حو‌کمی جیاوازدا، 4ساڵ و 91 رۆژ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه. دادگای ئینقلابی ئیسلامیی شاری سه‌قز هوشه‌نگ قادری لاوی 20 ساڵه‌ی بانه‌یی له 3 حو‌کمی جیاوازدا به 91 رۆژ و یه‌ک ساڵ زیندانی ته‌عزیری و 3 ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حکووم کردووه. له حو‌کمی یه‌که‌م دا تاوانی هوشه‌نگ قادری ته‌بلیغ بۆ حیزبێکی سیاسی بووه، له حو‌کمی دووه‌م دا هاوکاریی هێزێکی سیاسیی کوردستانی و حو‌کمی سێ‌یه‌م تاوانی به‌شداری له سه‌رهه‌ڵدانه خیابانی و ئیعترازه مه‌ده‌نییه‌کان بووه.
4- دادگای ئینقلابی ئیسلامیی شاری کرماشان 6 لاوی کوردی خه‌ڵکی نۆدشه به ناوه‌کانی "کاوه‌ی ئه‌نوه‌ری"، خالێد ڕه‌سووڵێ"، هیوا نووری، وه‌ته‌ن عیبادی، و ژیان کامکار دادگایی ده‌کات. ئه‌م لاوانه تاوانیان لایه‌نگری له هێزێکی سیاسیی کوردستانه و به‌بێ وه‌کیل واتا پارێزه‌ر دادگایی ده‌کرێن . ده‌گوترێت که ئه‌م لاوانه‌یان ترساندووه و پێیان وتوون ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی که به‌سه‌ریاندا بڕاوه قه‌بووڵ بکه‌ن ،له دادگای پێدا جوونه‌وه (ته‌جدید نه‌زه‌ر) حوکمه‌کانیان سووک ده‌کرێته‌وه. (یه‌ک شه‌مه 19 ی شه‌هریوه‌ر –خه‌رما-نان)
5- لاوێکی مه‌هابادی به‌ناوی "مه‌جیدی ئه‌یوه‌ر" کوری سمایل خه‌ڵکی گوندی "خان که‌ندی" سه‌ربه‌م شاره، حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێ و ره‌وانه‌ی زیندانی ده‌که‌ن. ناوبراو به‌تاوانی هاورکاری کردن له گه ل هێزێکی سیاسی گیراوه. ده‌گوترێت که خوشکی ئه‌م لاوه له‌کاتی هیرشی هێزه‌کانی ئه‌منییه‌تی بۆ ماڵه‌که‌یان ده‌که‌وێته به‌ر په‌لامار و لێدانی ئه‌م هێزانه. ده‌ڵێن که مه‌جیدی ئه‌یوه‌ر نه-خۆشی نه‌فسی و ره‌وانی هه‌یه و دوکتوری داد (پزشک قانوونی) ئه‌وه‌یه سه‌لماندووه. (یه‌ک شه‌مه 19 ی خه‌رمانان)
6- هاووڵاتیه‌کی مه‌هابادی به‌ناوی "یووسفی کاکه مه‌می" کوڕی عوسمان خه‌ڵکی گوندی "قه‌ره بڵاخ" له رۆژانی ڕابردوودا به تاوانی هاوکاریی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان ده‌ستگیر کراوه و ره‌وانه‌ی زیندانی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی مه‌هاباد کراوه. پآش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند حه‌فته ناوبراوه هێشتا چاره‌نووسی نادیاره و بنه‌ماڵه‌که‌ی نگرانی ئه‌گه‌ری ئه‌شکه‌نجه کردنی ئه‌و لاوه‌ن. (یه‌ک شه‌مه 19 ی خه‌رمانان)
ئه مه کورته باسیک بو له سه‌ر تازه ترین رووداوه‌کان و سیاسه‌ت دانانی حکومه‌تی ئیسلامی له کوردستانی ئیران دا. وه کو ده بینن، رژیمی ئیسلامی له رژیمی پاشایه‌تی ناسیونالیت تره و به هیچ شیوه یه‌ک له سه رکوتی میلله تانی ئیران کوتایی نه‌کردووه. هیوادارم ئه‌گه‌ر پرسیاریک تان له ئه‌م باره‌وه بهه‌بێ، بتوانم ولامی بده مه‌وه. زور سپاس بو تاقه تتان
دوکتور گلمراد مرادی هایدلبرگ 12 دسامبر 2006
Dr.GolmoradMoradi@t-online.de
*- پیویسته بلیم برای به ریزم، کاک خه لیل غه‌زه‌ڵی، سه ر نوسه ری سایتی اینترنتی هه لویست ئه م بابه‌ته‌ی بوم به کوردی ره وان (یانی زور باشتر له کوردیه که ی من) هه لگراندووه‌ته‌وه و ئه‌م تێبینی‌یه‌ی ژیره‌وه‌شی بوم ناردوه که زور سپاس لیان ده که م:
"شه‌ڕی سنه (نه‌ورۆز1358) پێش رێفراندومی قانوون ئه‌ساسی روویدا. ئه‌و شه‌ڕه 28 مانگی اسفند 1357 ده‌ستی پێ‌کرد و تا 3 یا 4 فروه‌ردین درێژه‌ی کێشا. به‌ڵام ریفراندوم 12ی فه‌روه‌ردین 1358 به‌ڕێوه چوو. دیاره ئاماری کوژراوه‌کانی ئه‌وه شه‌ڕه‌ش 250 تا 300 کوژراو و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بریندار و په‌ککه‌وتوو بوو".